ئه‌ژین ابراهیم ساڵح؛ ئومێد به‌رزان برزۆ
پوخته
كاتێك بمانه‌وێت باس له ڕسته‌ی ئاڵۆز بكه‌ین به‌پێی ڕێزمانی ڕۆڵ و ئاماژه، سه‌ره‌تا ...
زیاتر بخوێنەوە
كاتێك بمانه‌وێت باس له ڕسته‌ی ئاڵۆز بكه‌ین به‌پێی ڕێزمانی ڕۆڵ و ئاماژه، سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌م چه‌مكانه ڕوونبكه‌ینه‌وه كه ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن لهدروستكرن و پێكهێنانی ڕسته ئاڵۆزه‌كاندا:
ڕسته‌ی ئاڵۆز له ڕێزمانی ڕۆڵ و ئاماژه‌دا له تێكه‌ڵاوبونی سێ ئاستی ڕێزمانی، ناوكی و ناوه‌ندی و پاڕستهیی پێك دێت. خاڵی په‌یوه‌ندی ئه‌م یه‌كانه له‌م چه‌مكه‌دا به لكاندن - ناوده‌برێت. JUNCTURE
له لایه‌كی تره‌وه په‌یوه‌ندنی واتایی په‌یدابو له‌نێوان یه‌كه سینتاكسی یه‌كان لكێنراو به سێ ناو ده‌برێت. Nexus ئاستی ناوك و ناوه‌ند و پاڕسته به په‌یوه‌ندی
گرنگيیەكى يەكسان لە تیۆری (RRG) ی ڕستە ئاڵۆزەکاندا هەيە، كە خۆيان لە کۆمەڵێک پەیوەندیی ئەگەریی ڕستەسازی و واتاسازییەکانی نێوان یەکەکان لە یەک کاتدا دەبيننەوە،
پەیوەندییە ڕستەسازییەکانی نێوان یەکەکان لە (RRG) دا پێیاندەوترێت (پەیوەندییەکان)، لە شێوازى ئاسايیدا تەنیا دوو پەیوەندیی بنەڕەتی ناسراون، ئەوانيش پەيوەندى هاوتا و پەيوەندى ناهاوتا ، بەڵام پەیوەندیی (هاوتای شوێنكەوتە) سه‌ره‌تا ئۆلسۆن له ساڵی 1981دا خستیه ڕو كه‌ئه‌م جۆره‌ی په‌یوه‌ندی ته‌نها بۆ چه‌ند زمانێكی وه‌كو كواkewa- و پاپوا- papuaو ئاملێ amele ده‌خاته‌ڕو. ئێمه لێره‌دا هه‌ردوو جۆری په‌یوه‌ندی هاوتایی و ناهاوتایی ڕسته‌ی ئاڵۆز به‌پێی ئه‌م ڕێزمانه له زمانی كوردیدا باسدهكهین.